ئارشاڤین: دەمەوێ لە بەرشلۆنە یاری بكەم
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ئارشاڤین: دەمەوێ لە بەرشلۆنە یاری بكەم

یاریزانی هێلی ناوەراستی رووسی و یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی ئەندریە ئەرشاڤین لە كۆبوونەوەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بە هیوای ئەوەیە لە یانەی بەرشلۆنە یاری بكات، و ناوبراو گووتی: (كێ دەتوانێ یانەی بەرشلۆنە رەتكاتەوە، ئێستا یانەی بەرشلۆنە بەهێزترین یانەی جیهانە و هیوای هەموو یاریزانێكە كەوا یاری لە یانەیەكی وەكو بەرشلۆنە بكات چونكە یانەی ناوبراو یانەیەكی كەوا دەوتوانێت سەركەوتن بەدەست بهێنێت لە گشت خوول و پالەوانیەتیەكاندا و منیش دەمەوێت سەركەوتن بەدەست بهێنم و نامەوێ لە یانەیەك یاری بكەم كەوا هیچ هیوایەكی نەبێت چ لە خولی ناوەخۆ و چ ئەوروپاش.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 1348
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست